1.
نامەی داواکاری ئەستۆپاکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی واژووکراو لەلایەن بەڕێوەبەر (ڕەسەن)
2.
نامەی ئەستۆپاکی واژووکراو لەلایەن بەڕێوەبەر (ڕەسەن)
3.
نامەی ئەستۆپاکی بۆ لایەنی پەیوەنداری واژووکراو لەلایەن بەڕێوەبەر (ڕەسەن)
4.
بڕیاری پاکتاوکردنی کۆمپانیای واژووکراو لەلایەن بەڕێوەبەر (ڕەسەن)
کاتی خەمڵێنراو لە هێڵی چاوەڕوانی:
کەمترین 5خولەک
- زۆرترین 10خولەک
کاتی خەمڵێنراو بۆ ئامادەبوون لە کاونتەر:
کەمترین 5خولەک
- زۆرترین 10خولەک
کاتی چاوەڕوانی کردن تا هەنگاوی داهاتوو:
کەمترین 30 ڕۆژ
1.
یاسای کۆمپانیاکانی ژمارە ٢١ ی ساڵی ١٩٩٧ هەموارکراو بۆ ساڵی ٢٠٠٤
زانیاری تر
داواکاریەکان کە پاکتاوکار پێویستە ئامادەیان بکات لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ ئەوانەن:-
١-بڵاوکردنەوەی داخستنی کۆمپانیا لە دوو ڕۆژنامەی جیاواز بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، هەروەها بەدەستهێنانی ئەستۆپاکی لەلایەنە پەیوەندارەکان.
٢-بودجەی پێش و پاشی داخستنی کۆمپانیا پێویستە ئامادە بکرێت لەلایەن ژمێریارێکی یاسایی لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ، هەروەها دەبێت ڕاستێنرابێت لە سەندیکای ژمێریاران.
٣- ڕاپۆرتی پاکتاوکار، دەقی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا لە بارەی ڕاپۆرتی کۆتایی پاکتاوکار و نامەی داواکاری بۆ سڕینەوەی ناوی کۆمپانیا پێویستە ئامادە کرابێت.